بەوێنە.. قەڵاى مێژوویى سارتکە لە شارۆچکەى دووکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. قەڵاى مێژوویى سارتکە لە شارۆچکەى دووکان

قەڵاى سارتکە، شوێنەوارێکی گرنگە و کەوتووەتە ناوچەی قەشقۆلی لە بەری سارتکە لە شارۆچکەى دووکان و لەسەر گردێکى بەرز دروست کراوە.

قەڵای سارتکە لەلایەن میر محەمەد، پاشای سۆرانەوە دروست کراوە، ئەو کاتەى  میری سۆران دەسەڵات و قەڵەمڕەوەکەی پەرەی سەندووە، ئەو قەڵایەى بەرامبەر قەڵای قەمچوغەی میرنشینی بابان دروست کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت چاودێریی کاروانە بازرگانییەکان بکات و سنووری میرنشینەکەی خۆی بپارێزێت.

 قەڵاکە لە بەرد و قسڵ دروست کراوە، تا ئێستا بەشێک لە ژوورەکانی و دیوار و قولەکانی قەڵاکە وەک شوێنەوار ماونەتەوە و زۆر گەشتیار ڕووی تێ دەکەن.