هەڵووژەی ترشی بەهاری پڕە لە ڤیتامینات و مەوادی خۆراكی كانزایی. هەڵووژە لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە رێژەیەكی زۆر ڤیتامینی جۆری K، بۆ خوێن زۆر بەسوودە و پێش بە خەستبوونەوەی خوێن دەگرێت.
ڤیتامینی Cی ئەم میوەیە سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات. هەڵووژە بەهۆی ئەوەی میوەیەكی زۆر ئاودارە، بۆ رۆژانی گەرمی ساڵ زۆر بەسوودە و ناهێڵێت زۆر تینووت بێت.
لە كۆتاییدا، هەڵووژەی ترش ئارامكەرەوەی ئێش و ئازاریشە و دژی هەوكردنەكانی جەستە كار دەكات.