وەزیری سەدر داوای پاراستنی پاكوخاوێنی پەرلەمان لە خۆپیشاندەران دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری سەدر داوای پاراستنی پاكوخاوێنی پەرلەمان لە خۆپیشاندەران دەكات

ئەم ئێوارەیە ساڵح محەمەد عێراقی كە بە وەزیری سەدر ناسراوە و نزیكترین كەسایەتییە لە ڕێبەری سەدرییەكان، لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" چەند ڕێنماییەكی بۆ خۆپیشاندەران بڵاو كردەوە و داوای لێ كردن پاكوخاوێنی پەرلەمان بپارێزن و خاتری ئەو لایەنانە بگرن كە سەر بە رەوتی سەدر نین.


هەروەها دەڵێ ئاساییە سرووتەكانی حوسەینی جێبەجێ بكەن، بەڵام وا باشترە لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان بێت، دەستیش بۆ ئەو بابەتانە مەبەن كە خەڵك بە تایفەگەری دەزانن.

ئاماژەشی بەوە داوە كە دەكرێ مانگرتن رابگەیەنن، بەڵام نابێت ژنان بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە مانگرتندا بكەن، داواشی لێ كردوون لیژنەیەكی خزمەتگوزاری و پاسەوانی پێكبێنن، بەبێ بەكارهێنانی چەك.

 

ئەم بڵاوكرایەوە لە كاتێكدایە كە هە ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە پۆستێكی "تویتەر"دا دەستپێكردنی شۆڕشی نەهێشتنی گەندەڵكارانی لە عێراق راگەیاندبوو.