بەوێنە.. گۆڕستانى سیکەنە لە پشدەر مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. گۆڕستانى سیکەنە لە پشدەر مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا

گۆڕستانی سیکەنە دەکەوێتە باکووری شاری قەڵادزێ و سەر بە ناحیەی ژاراوەیە و  مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی کۆتایی ساڵانی 700ی زایینی و سەرەتای ساڵانی 800،  واتە 1300 ساڵ پێش ئێستا.

عەلى دینکە، شوێنەوارناسى دیارى سنوورى قەزاى پشدەر لەو بارەیەوە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "گۆڕستانی سیکەنە هەزاران گۆڕ دەبێت و کێلی 85٪ی گۆڕەکان نەخشدارن و هەر گۆڕێک بەپێی تایبەمەندیی کەسەکە نەخشی لەسەر کراوە، بۆ نموونە کە ئافرەت بێت بازن و پشتێند لەسەر کێلەکەی نەخشێنراوە، کە پیاویش بێت وێنەی خەنجەر و شمشێر لەسەر کێلەکەی هەیە''.

گوتیشى: "لەسەر زۆربەی زۆری گۆڕەکان چەند چوارگۆشەیەک هەیە لەناو خانەیەکی لاکێشە، یان چوارگۆشە، ئەو خانە بچووکە چوارگۆشانە هەریەکە و یاخود هەر خەتە و ساڵێکی تەمەنی کەسەکەیە و لەسەر ئەو کێلانە نەخشی باڵندەش هەیە، تاکوو ئێستا بە شێوەیەکی زانستی دیار نییە وێنەی باڵندەکان بە مانەی چی دێت، بەڵام وەکوو بۆچوون وا هەست دەکرێت ئەو کەسە، یان ڕاوچی بووە، یاخود بەخێوکەری باڵندەی نامەبەر بووە''.

ئەو شوێنەوارناسە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "جگە لەو گۆڕستانە مێژووییە لە سنوورى قەزاى پشدەر شەش گۆڕستانى دیکەى هاوشێوە هەن، بەڵام گۆڕستانى سینکەنە لە هەموویان زیاتر گۆڕى تێدایە''.

نیگەرانیى خۆیشى دەربڕى لەوەى کە لە چەند گۆڕستانێکى سنوورەکە کیڵى گۆڕەکان دزراون و وەک شوێنەوار مامەڵەیان پێوە کراوە کە دەکرێت بە جۆرێک ڕێگریى لێ بکرێت''.