لەناو پەرلەمانی لوبناندا گێچەڵی سێکسی بە خانمە پەرلەمانتارێک دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەناو پەرلەمانی لوبناندا گێچەڵی سێکسی بە خانمە پەرلەمانتارێک دەکرێت


ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا، گێچەڵكردنی سێكسی بە خانمە پەرلەمانتارێكی لوبنان لەلایەن پەرلەمانتارە نێرەكانەوە سەركۆنە كرد.

ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە، دوای ئەوە هاتە دەنگ كە خانمە پەرلەمانتاری لوبنان، سینتیا زەرازیر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر" ئاشكرای كرد كە گێچەڵی سێكسی پێكراوە لەلایەن پەرلەمانتارە نێرەكانەوە.

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە زۆر عەیبە خانمە پەرلەمانتاری لوبنانی لەناو تەلاری پەرلەماندا لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانتارانی نێرەوە گێچەڵی سێكسی پێبكرێت، بەتایبەتییش كاتێك زەرازیر رەخنەی لە دەسەڵات گرتووە و لەلایەن پەرلەمانتارانی ترەوە، بەتایبەتییش لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە كە نێرە، گێچەڵی پێكراوە.


لە كۆتاییشدا داوای كردووە پەرلەمانی لوبنان ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرێت و یاسای خۆی جێبەجێ بكات كە ساڵی 2020 دەریكردووە و تیایدا گێچەڵی سێكسی بە تاوان ناساندووە و قەدەغەی كردووە.

جێی باسە زەرازیر بڵاوی كردبووەوە كە لەوەتەی چووەتە ناو تەلاری پەرلەمانەوە، هیچ هەڵسوكەوتێكی مرۆڤانە و ڕێكوپێكانەی لە هەڤاڵەكانی نەبینیوە و ئاماژەی بەوە داوە كە لە ژوورەكەیدا لەناو پەرلەمان، گۆڤاری وێنەی ڕووت و كۆندۆمی فڕێدراوی دۆزیوەتەوە، دەڵێ ئەوانە بەم شێوەیە لەگەڵ مندا هەڵسوكەوت بكەن كە پەرلەمانتاری هەڵبژێردراوم، دەبێ لەگەڵ خەڵكدا چۆن هەڵسوكەوت بكەن.