جەرجیر بۆ جوانكاری ئافرەتان سوود بەخشە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جەرجیر بۆ جوانكاری ئافرەتان سوود بەخشە

 

ماڵپەڕی "جیهانی ژنان"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، كە خواردنی جەرجیر سوودی بۆ جوانكاری هەیە، زۆرێك لە خانمان بۆ باشتركردنی دەركەوتنی پێست پەنای بۆ دەبەن.

ماڵپەرەكە پشتی بەستووە بە توێژینەوەیەكی بەریتانی كە لەسەر 11 ژن كراوە كە تەمەنیان لە 23 بۆ 58 ساڵ بووە، دوای چوار هەفتە لە زیادكردنی 80 گرام خواردنی جەرجیر بۆ خۆراكی ڕۆژانەیان، ئافرەتەكان بۆیان دەركەوتووە و كە پێستیان باشتر بووە.

یەكێك لە بەشداربووانی توێژینەوەكە بەناوی ڕوت مەككێچنی، رایگەیاند کە پێستی بە دەست لێدان نەرمتر دەردەكەوێت، چرچ و لۆچییەكانیش كەم دەبنەوە.

نووسەرانی توێژینەوەكە هۆكاری ئەو ئەنجامانەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزی ئاستی ڤیتامینەكانی C و E لە جەرجیردا كە پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی كۆلاجین و پارێزگاری لە لاستیكی و نەرمی پێست دەكات.