ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: ژنانی ئەفغانستان لە بارودۆخێكی خراپدا دەژین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: ژنانی ئەفغانستان لە بارودۆخێكی خراپدا دەژین


ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە ژنان و كچانی ئەفغانستان لە دۆخێكی زۆر دژواردا دەژین بەهۆی سەركوتكردنی دڕندانەی تاڵیبان بۆ سەر مافەكانیان.

زیاتر لە 100 ژن و كچی ئەفغانی بۆ راپۆرتێك بەناوی "Dying In Slow" چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كراوە، باسیان لەوە كردووە كە چۆن لەلایەن تاڵیبان رووبەرووی هەڕەشە و دەستبەسەركردن و ئەشكەنجەدان و بێسەروشوێنكردن بوونەتەوە.

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەشڵێ تاڵیبان لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات، مافی ژنان و كچانی لە پەروەردە و كاركردن و ئازادی هاتوچۆدا سنووردار كردووە.