زەوی كورتترین ڕۆژ لە مێژووی خۆیدا تۆمار دەكات و مەترسی بۆ سەر جیهان دروست دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زەوی كورتترین ڕۆژ لە مێژووی خۆیدا تۆمار دەكات و مەترسی بۆ سەر جیهان دروست دەبێت


هەسارەی زەوی لە رۆژی 29ی حوزەيرانی رابردوودا كورتترین ماوەی رۆژی تۆمار كرد، كە 1,59 چركە كەمتر بوو لە 24 كاتژمێر، رۆژی دووشەممەی رابردووش زەوی جارێكی تر ڕۆژێكی كورتی تۆمار كرد كە 1.50 چركە كەمتر بوو لە 24 كاتژمێر، زانایان هۆكاری ئەمە بۆ خێرابوونی سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا دەگێڕنەوە.

بەپێی زانایانی فەلەكناسی، لەوەتەی ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردووەوە مرۆڤ دەستی كردووە بە پێوانی ماوەی رۆژ و ئەمە یەكەم جارە لەم مێژووەدا ماوەی رۆژێك هێندە كورت بێتەوە، جارێكی تریش ساڵی 2020، لە ڕۆژێكدا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرا كە بریتی بوو لە 1.47 چركە كەمتر لە 24 كاتژمێر.

لەمبارەیەوە ئێزگەی "مۆنتی كارلۆ"ی فەرەنسی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە هۆكاری كورتبوونەوەی ماوەی رۆژ زۆر ڕوون نییە، تەنها ئەوە نەبێت كە پێشبینی دەكرێت گۆڕانكاری لە كڕۆكی هەسارەی زەوی و گۆڕانی ئاووهەوا هۆكار بن، بەڵام مەترسییەكە لەوەدایە كە ئەگەر ئەم كورتبوونەوەیەی ماوەی رۆژ بەردەوام بێت، ئەوا زیانی گەورەی بۆ تەكنەلۆژیا دەبێت، چونكە سیستەمەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری پشت بەوە دەبەستن ماوەی رۆژێك 24 كاتژمێری تەواو بێت، بۆ ئەوەی ئەم كورتبوونەوەیەی رۆژ چارەسەر بكەن، سیستەمەكانی جیهان پێویستیان بە سڕینەوەی ژمارەیەكی گەورەی زانیاری و كوژاندنەوە و داگیرساندنەوەی بەرنامەكانە.