بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 28/7/2022 کاتژمێر 5:30ی ئێوارە لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتی لە هەولێر کۆڕێک بۆ ناساندنی ''ئەنتۆلۆژیای شیعری ئەڵمانی''، نوێترین کتێبی باهۆز مستەفا بەڕێوە بچێت.
شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕەکە، ناوەندی ئاشتی لە نهۆمی دووەمی بازاڕی داون تاونی هەولێر دەبێت.