سوودی خواردنی مۆز بۆ ئافرەتان چییە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سوودی خواردنی مۆز بۆ ئافرەتان چییە؟

 

مۆز یەكێكە لە گرنگترین جۆرەكانی میوە لە جیهاندا، هەروەها چەندین جۆری هەیە كە بەپێی شوێنی چاندن و بەرهەمهێنان جیاوازن، بەڵام هەموو جۆرەكانی بەهای خۆراكی جیاوازی هاوبەشیان هەیە.

هەروەها مۆز بە یەكێك لەو جۆرە خۆراكان دادەنرێت كە بۆ هەموو كەسێك گونجاوە بەهۆی تامە شەكرەكەی و پێكهاتە نەرمەكەی، ئەمە جگە لەوەی ناوەڕۆكی خۆراكی كە بۆ تەندروستی گشتی گرنگە.

توێژینەوەیەكی زانستی پشتڕاستی كردەوە كە خواردنی مۆزێك لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی پاراستنی خانمان لە جەڵتەی دڵ یاخود جەڵتەی مێشك، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێنەوە هەیە، بەتایبەتی لەو خانمانەی بڕێكی زۆر خوێ دەخۆن.

توێژەران دەڵێن، خواردنی بەردەوامی ئەو خۆراكانەی وەك مۆز و ئەڤۆگادۆ و سەلەمۆن (دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم)، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی خوێ، بەمەش بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەبێتەوە.

پرۆفیسۆر لیڤێرت ڤۆگت لە سەنتەرە پزیشكییەكانی زانكۆی ئەمستردام لە هۆڵەندا كە سەرپەرشتی توێژینەوەكە دەكات ڕوونیكردووەتەوە کە مۆز سەرچاوەیەكی گرنگی ڕیشاڵەیە، مۆز بۆ ئەو نەخۆشانەی كە نەخۆشی ڕیخۆڵە توڕەیان هەیە بەسوودە، هەروەها یارمەتی كۆنترۆڵكردنی نیشانەكانی دەدات هەروەها مۆز هۆكارێكە بۆ باشتركردنی تەندروستی نەخۆشانی شەكرە و یارمەتیدانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نیشانەكانی.