بە پشتیوانیی پارێزگاری دهۆک میوزیکژەن د. دڵشاد محەمەد سەعید ژمارەیەک چالاکی بەڕێوە دەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە پشتیوانیی پارێزگاری دهۆک میوزیکژەن د. دڵشاد محەمەد سەعید ژمارەیەک چالاکی بەڕێوە دەبات

سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/7/2022 د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، پێشوازیی لە د. دڵشاد محەمەد سەعید، موزیکژەنی ناودار و موئەیەد تەییب، شاعیری بەناوبانگ و بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سپیڕێز کرد.

مللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک گوتیشی: ''لە دیدارەکەدا باس لە مێژووی هونەر و ئەدەبیاتی کوردستان و کار و بەرهەمی د. دڵشاد محەمەد سەعید و موئەیەد تەییب کرا''.

ئاشکرایشی کرد: ''شاندی میوان پێشنیاز و تێبینیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک کار و چالاکیی هونەری گەیاندە پارێزگاری دهۆک کە لەلایەن پارێزگارەوە وەرگیران و کاریان لەسەر دەکرێت''.