چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، دەکرا کورد وەکوو سوننە و شیعە، کە پۆستی سەرۆک وەزیران و پەرلەمانیان لایە، سوودی زۆر لە پۆستی سەرکۆمار وەربگرێت، کە بە پارێزەری دەستوور دادەنرێ، بەڵام جگە لە زیان، ئەو پۆستە کە بەرهەم ساڵح لە ماوەی رابردوو ئەدای کردووە، هیچ دەستکەوتێکی بۆ کورد نەبووە.
عێراقی دوای 2003
دوای 2003، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، به‌سه‌ر هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراقدا دابه‌ش كران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ عەرەبی سوننه، سهركۆمار بۆ كورد و سه‌رۆك وه‌زیرانیش بۆ عەرەبی شیعه.
هەرچەندە هەندێك باس لەوە دەكەن كە ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری عێراق لای سه‌رۆك وه‌زیران بووە، به‌ڵام پێگه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌م نەبوون و لە کاتە پێویستەکاندا سوننەکان سوودیان لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرگرتووە، بەڵام بۆ کورد، پۆستی سەرکۆمار جگە لە زیان، هیچ دەستکەوتێکی نەبووە.
لەمبارەیەوە دڵشاد مستەفا وەسانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، بۆ (باس‌نیوز) ڕایگەیاند، له عێراقدا عه‌قڵیه‌تی پێش 2003 درێژه‌ی پێ ده‌درێ و به‌رده‌وامه، كه ئاماده نییه گوێ له كورد بگرێ و مافه‌كانی له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ هۆكاری دیكە خۆش كردووه، كه عێراق له‌به‌رده‌م گێژاو له‌دوای گێژاودا بێت و به‌رده‌وام له قه‌یراندا بێت. گوتیشی: “خۆڕاده‌ستكردنی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق به هێزی ئیقلیمی، هۆكارێكی گەورەی قەیرانەكانە، ئەوەتا ئێستا بەتەواوی سیاسه‌تی عێراق ئاراسته ده‌كات و قەبووڵ ناكات كورد به مافه ده‌ستوورییه‌كانی شاد بێت، بۆیه پۆستی سه‌ركۆماریش، كه پشكی كورده، كەوتۆتە نێو هەمان هاوكێشەوە، هەربۆیەش سهركۆمار گوێڕایەڵی ئه‌و لایه‌ن و میلیشیایانهیە کە عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌مه‌ش ده‌بێته ئامرازێك بۆ گوشارخستنه سه‌ر كورد. هه‌ر بۆ نموونه، بەپهله دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به فه‌رمانی سهركۆمار، كۆچكردوو د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم كە ئەوكات پارێزگاری شەرعیی كەركووك بوو، لادرا”.
دڵشاد مستەفا، پێشی وایە، به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گشتی بەسەر ئەو پۆستەدا زاڵ بووە، گوتیشی: “سهركۆمار له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی دوور نەبووە، ده‌كرا كوردیش سوودی له پۆستی سهركۆمار وه‌رگرتبا، چونكه وه‌كوو هه‌ندێ لایه‌ن و میدیای كوردی، پۆستی سهركۆمار وه‌كوو پاساوهێنانهوهیهك به ته‌شریفاتیی داده‌نێن، بەڵام وانییە، باشه ئه‌گه‌ر سهركۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره، بۆچی له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردن و فه‌رامۆشكردنی ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ستوور، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردن، بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه؟ له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، نابێ سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكیی ناوخۆ به‌كار بێت، ئه‌ی بۆچی كاتێ له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سوپا و میلیشیاكانی عێراق و حزبوڵا، به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی لایەنی ئیقلیمی، په‌لاماری كوردستانیان دا، سهركۆمار نه‌یگوت ده‌ستوور پێشێل كرا؟ بۆچی سەرکۆمار نه‌یگوت ئه‌و هێزه ده‌ره‌كییانه چین له‌گه‌ڵ سوپا په‌لاماری كوردستان ده‌ده‌ن؟ گومانی تێدا نییه، بەدەنگهاتنی سهركۆمار، به‌پێی ده‌ستوور، نه‌ك هەر سوودی زۆری بۆ كورد ده‌بوو، لانی كه‌م ده‌بووه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ جیهان، كه ده‌ستوور به‌رامبه‌ر كورد پێشێل كراوە، به‌ڵام كه ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستووره و قسه‌ی وه‌رده‌گیرێ، ئه‌و قسه‌یه نه‌كات، جیهانیش ئاماده نییه گوێ له ده‌نگی دیكە بگرێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین، كورد سوودی له سهركۆمار نەك وه‌رنه‌گرتووه، بەڵکوو وەکوو فشارێکیش لە دژی بەکار هاتووە”.
هەر لەمبارەیەوە عەلی عەزیز، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ (باس‌نیوز) رای گەیاند: ”پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ده‌بێت به رێککه‌وتن بێت له نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کان، ئه‌م پۆسته هی گه‌لی کوردستانه و پشکی کورده، به‌ڵام پرسیاری جددی ئەوەیە، به‌رهه‌م ساڵح که بودجەی رۆژانه‌ی سەرۆكایەتیی كۆمار هەشتا ملیۆنە، هەروا زوو واز ده‌هێنێت و ئامادەیە له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نێوماڵی کوردستان ئەمە بكات؟ نه‌خێر“.
رەخنەی ئەوەشی لێ گرت كە نەبوونی لە بەغدا باشترە لەو حاڵەی ئێستا و گوتی: ”ئه‌وه‌ی له به‌غدا شانازی به‌و پۆسته‌وه ده‌کات، نه‌ک هیچی بۆ کورد نه‌کردووه، بگره نه‌بوونی له‌وه‌ی ئێستای باشترە“.