بانكی ڕافیدەین، ئاشکرای کرد، قەرزێک بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی خانوو دەدات.
نووسینگەی راگەیاندنی بانكی ڕافیدەین، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: " قەرزێک بە بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ مەبەستی نۆژەنکردنەوە، یان دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون دەدرێتە هاووڵاتیان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" قەرزەکە بۆ نۆژەنكردنەوە، یان دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەبێ و ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە تا 10 ساڵ دەبێت بە ڕێژەی سوودی 5%دەبێ".
بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) ئەو پێشینەیە تەنها پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، چونكە لە هەرێمی كورستان لقی ئەو بانكانە نیە، بۆیە لەو پێشینەیە و قەرزەكانی تر خەڵكی هەرێمی كوردستان بێبەش کراون.