نوێنەری توركیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: پەكەكە 10 هەزار کیلۆمەتری لە عێراق لەژێر دەستدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نوێنەری توركیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: پەكەكە 10 هەزار کیلۆمەتری لە عێراق لەژێر دەستدایە

 

ئۆنجو كەچەلی، نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی وتارێكیدا رای گەیاند، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بەرپرسیارە لە مردنی نزیکەی 40 هەزار کەس لە توركیا، بۆیە ئەوان بەردەوام دەبن لە پارێزگاریکردن لە خۆیان.

ئاماژەشی بەوە كرد، قەبووڵ ناكەین عێراق و هیچ وڵاتێكی دیكە ببێتە سەرچاوەیەك كە لێیانەوە “هێرشی تیرۆریستیمان بكرێتە سەر”، هەروەك ناشیانەوێت زیان بە پەیوەندییەكانیان بگات.

جەختیشی كردەوە كە پەكەكە (10) هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشەی لە خاكی عێراق لەژێر دەستدایە و رەخنەشی لە هەندێك لە بەرپرسانی عێراقی گرت بەوەی بوونەتە هۆی ورووژاندنی خەڵك لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە.

بە گوتەی كەچەلی، توركیا ڕێز لە سەروەریی عێراق و سەقامگیرییەكەی دەگرێت و “هەر بانگەشەیەك لە دەرەوەی ئەمە، ڕاست نییە، بەڵام ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان (مەبەستی پەكەكەیە) سەروەریی عێراق پێشێل دەكەن و لە هەندێك ناوچەی عێراقدا ئاڵای پەكەكە دەشەكێتەوە بەبێ ئەوەی دەسەڵاتەكانی عێراق قسە بكەن، جگە لەوەی پەكەكە 800 گوندی چۆڵ كردووە.

جەختیشی كردەوە، توركیا و عێراق “وەك دوو دراوسێ و دۆست”، بەردەوام دەبن.