کۆمەڵەی هونەرمەندانی رەوەندی کوردستانی دامەزرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆمەڵەی هونەرمەندانی رەوەندی کوردستانی دامەزرا

کۆمەڵەی هونەرمەندانی رەوەندی کوردستانی لەلایەن ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە شاری دوسێلدۆرفی ئەڵمانی بە بەشداریی زیاتر لە 40 هونەرمەندی كورد دامەزرا.

رۆژی 05.06.2022 ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە دوسێلدۆرف بە سەرپەرشتیی کەژاڵ دەرویش سەرۆکی ناوەندی رەوەندی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا کۆبوونەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە چل هونەرمەند بوون.

دەرویش باسی لە ناوەندی رەوەندی کوردستانی و چۆنیەتی دامەزراندنی و ئەو چالاکیانەی تا ئێستا ئەنجامی داوە و هەروەها دامەزراندنی ئەنجوومەنی رۆشنبیران و ئەکادیمی و هونەرمەندان و وەرزشوانانی کرد. دواتر پێشنیار کرا لیژنەیەک بۆ کارکردن لەسەر هەماهەنگی نێوان ئەو هونەرمەندانەی کە لە ئەڵمانیا دەژین بە سەرپەرشتی ناوەندی رەوەندی کوردستانی رێککەوتن.

پێنج کەس بۆ لیژنەکە هەڵبژێردران و کار لەسەر داڕشتنی دەستوورێک بۆ هونەرمەندانی رەوەندی کوردستانی بکەن، لە 05.08.2022 دووبارە کۆببنەوە و بانگهێشتی سەرجەم هونەرمەندانی دانیشتووی ئەڵمانیا بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە ئاهەنگی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە بگێڕن.