كوردستان، رووسیا و ئۆكراینای كۆ كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كوردستان، رووسیا و ئۆكراینای كۆ كردەوە

 

وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی هەرێمی كوردسان، لەگەڵ شاندێکی بازرگانان و خاوەن کاری رووسی و ئۆکراینی کۆبووەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی هەرێمی كوردسان، ئەمڕۆ 26/7/2022، سەروەر كمال هاواری، بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی پێشوازی كرد لە شاندێكی بازرگانان و خاوەن كاری رووسی و ئۆكراینی، كە بە مەبەستی كاركردن لە چەند بوارێك سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بریكاری وەزارەت و چەند بەرپرسێكی تری وەزارەت لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندەكە كرد.

بەپێی راگەیاندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین تەوەرەی گرنگی بازرگانی و دەرفەتی كار و بزنس لە هەرێمی كوردستان كرا و شاندەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە چەندین سێكتەری ئابووری هەرێمی كوردستاندا.

ئەوەش ئاشكرا كراوە: "هاوكات كردنەوەی سەنتەرێكی بازرگانی بۆ ئاڵووگۆڕی (هاوردە و هەناردە)کردنی کاڵا و بەروبوومە خۆراکییەکانی نێوان رووسیا، ئۆکراینا و هەرێمی کوردستان باسی لێوە كرا".

وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی هەرێمی كوردسان جەختی كردەوە کە خوازیارن سیستەمێک بێتەكایەوە کە بتوانێت بازرگانانی هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە ببەستێتەوە و داتا و ژمارەی تەواو بخاتە بەردەستی بازرگانان و خاوەن كارەكان.