كیوی یەكێكە لەو میوانەی رێژەیەكی زۆر ڤیتامینی جۆری C تێدایە، واتە چەندین قات زیاتر لە پرتەقاڵ ئەم ڤیتامینە لە میوەی كیویدا دەستەبەر دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پێگەی فەرمیی (خۆراكی تەندروست)، ئەو جۆرە كیوییانەی رەنگەكەیان سەوزی تۆخە، ڤیتامین و فایبەری خۆراكیی زیاتریان هەیە. فایبەریی خۆراكی یارمەتیدەری لەشە لە كاتی هەرسكردنی خۆراكەكان.
كیوی كەسكی تۆخ كانگای دەوڵەمەندی ڤیتامینی جۆری Dشە و ئاستی ئەم ڤیتامینە بەسوودە دەگەڕێتەوە بۆ رەنگی جوان و سەوزی كیوی.