توێژینەوەیەک: خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێنەوە هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

توێژینەوەیەک: خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێنەوە هەیە

 

لە توێژینەوەیەکدا دەركەوتووە كە خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێنەوە هەیە، بەتایبەتی لەو خانمانەی كە بڕێكی زۆر خوێ دەخۆن.

توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە دۆزینەوەكانیان ئەوە دەردەخات كە ئەو كانزایە یارمەتی پاراستنی دڵێكی تەندروست دەدات، هەروەها خانمان زیاتر لە پیاوان سوودمەند دەبن.

نووسەری توێژینەوەكە پرۆفیسۆر لیڤێرت ڤۆگت، لە ناوەندە پزیشكییەكانی زانكۆی ئەمستردام لە هۆڵەندا دەڵێت: 'زانراوە كە زۆر خواردنی خوێ پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشكەوە هەیە.

بە وتەی ڤۆگت، ئامۆژگارییە تەندروستییەكان لەسەر كەمكردنەوەی خواردنی خوێ چڕبوونەتەوە، بەڵام لە توێژینەوەكەماندا پۆتاسیۆمی خۆراك پەیوەندی بە گەورەترین دەستكەوتی تەندروستی خانمانەوە هەبووە".

توێژینەوەكە ١١ هەزار و ٢٦٧ پیاو و ١٣ هەزار و ٦٩٦ ژن لە توێژینەوەی ئێپیك-نۆرفۆلك لەخۆ گیراوە، بەشداربووانی توێژینەوەكە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٩ ساڵ بووە لە بەریتانیا، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٧.

هەمووان پرسیارنامەیەكیان سەبارەت بە خووەكانی شێوازی ژیان پڕكردەوە، پەستانی خوێنیان پێوانە كرا و نمونەیەكی میزیان كۆكرایەوە، هەروەها سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی میزیان بەكارهێنا بۆ خەمڵاندنی وەرگرتنی خۆراك.

توێژەران پەیوەندی نێوان وەرگرتنی پۆتاسیۆم و پەستانی خوێنیان شیكردەوە، بۆیان دەركەوت كە بەكارهێنانی پۆتاسیۆم (بە گرام لە ڕۆژێكدا) پەیوەندی بە فشاری خوێنەوە هەیە لە خانماندا، لەگەڵ زیادبوونی وەرگرتنی كانزاكان، فشاری خوێن كەم دەبێتەوە.

كاتێك پەیوەندییەكە بەپێی وەرگرتنی خوێ شیكرایەوە، پەیوەندی نێوان پۆتاسیۆم و پەستانی خوێن تەنها لەو ژنانەدا بەدیكرا كە سۆدیۆمیان بەرزە.