كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە دوو" دەبرێتە رووسیا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە دوو" دەبرێتە رووسیا

كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە دوو" دەبرێتە رووسیا، كە لە نووسین و دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەرە، بەرهەمی هاوبەشی كۆمپانیای لامیدیایە.

كورتە فیلمەكە بۆ 12ەمین خولی جانیوەری بەڵگەفیلمی داكری رووسیا گوڵبژێر كراوە.

كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە دوو" لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە فێستیڤاڵەكانی بیگ سكای لە وڵاتی ئەمریكا (پاڵێوراوی ئۆسكار)، 69هەمین فێستیڤاڵی فیلمی مارتۆڤێسكی لە سێبیریا، 11ەمین خولی فیلمز پاكستان و 13ەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئانجلیكای ئەمریكا لە بەشی كێبەركێ نمایش كراوە.

كورتە فیلمی بەڵگەیی "تاقیگەی ژمارە دوو" خاوەنی دوو خەڵاتی نێونەتەوەییە كە لە ھەردوو فێستیڤاڵی سلێمانی و سلێبرێتی وڵاتی ئیتاڵیا بەدەستی هێناوە، فیلمەكە لە 2021 بەرهەم هاتووە و چیرۆكی حەمە تۆفیق دەگێڕێتەوە كە ماوەی 14 ساڵ لە بەشی توێكاری زانكۆی پزیشكی سلێمانی كاری كردووە.