ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 200 هەزار كەس لەناو ئاودا دەخنكێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 200 هەزار كەس لەناو ئاودا دەخنكێن

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی كردەوە، ساڵانە لە جیهاندا 236 هەزار كەس لەناو ئاودا دەخنكێن کە زۆرینەیان لە وڵاتە هەژارەكانن و منداڵیش یەكێكە لەو توێژانەی كە ڕووبەڕووی زۆرترین خنكان دەبێتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئاشكرای دەكات، ساڵانە لە جیهاندا 236 هەزار كەس لە ئاودا دەخنكێن، توێژی گەنجان و منداڵانیش زۆرترین ژمارەیان بەر دەکەوێت.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی لە وڵاتە هەژارەكان پەیداکردنی بژێوی زەحمەتە، بۆیە بەشێكی زۆری ئەو خنكانانە لە كاتی ڕاوكردنی ماسی، یان بە بەلەمی بچووك گەڕان بەدوای ئاوی پاکدا، زۆر جاریش بەهۆی ڕووداوی سروشتی كە لافاوی لێ هەڵدەستێت، ئەو كەسانە دەبنە قوربانی و دەخنكێن.

باسی لەوەش كردووە کە بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتە هەژارانە، كۆرسی فێربوونی مەلەكردن و كەسی شارەزا لە بواری ڕزگاركردندا نییە، ژمارەی قوربانییەكانیان زۆرە.