وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 25/7/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، كاریگه‌ریی تۆز و خۆڵ زیاتر ده‌بێت، پله‌ى گه‌رما یه‌ك تا دوو پله به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانى پێشوو، داده‌به‌زێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی سێشه‌ممه 26/7/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر/ 41
سلێمانی/ 39
دهۆک/ 39
کەرکووک/ 44
هەڵەبجە/ 41
سۆران/ 39
راپەرین/ 39
گەرمیان/ 43