ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی كوژرانی (ژیان عه‌فرین)ی جێگری له ئۆپه‌راسیۆنێكی درۆنه‌كانی توركیا له نزیك قامیشلۆ راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/7/2022، له توێتێكدا مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، جێگره‌كه‌ی به‌ناوی سه‌لوە یوسف، ناسراو به (ژیان عه‌فرین) له‌هێرشێکی درۆندا لەگەڵ دوو له پاسه‌وانه‌كانی لە نزیک قامشلۆ کوژراون.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، "ژیان عەفرین، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە و لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە".
مەزڵووم عەبدی له په‌یامه‌كه‌یدا دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە."