وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه.
ئەمڕۆ شه‌ممه 23/7/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه 24/7/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دواى نیوه‌ڕۆ كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێ و به‌هۆى زیادبوونى خێرایی با، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ هه‌یه.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر/ 42
سلێمانی/ 40
دهۆک/ 41
کەرکووک/ 45
هەڵەبجە/ 42
سۆران/ 38
راپەرین/ 41
گەرمیان/ 47