نەتەوە یەکگرتووەکان: مرۆڤایەتی رووبەڕووی خۆكوشتنێكی بەكۆمەڵ بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نەتەوە یەکگرتووەکان: مرۆڤایەتی رووبەڕووی خۆكوشتنێكی بەكۆمەڵ بووەتەوە

 

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدا لەوەی كە ئاگركەوتنەوە لە ئەورووپا و كیشوەرەكانی دیكەی جیهان، جگە لە شەپۆلی گەرمای خنكێنەر، ئاماژەیە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی "خۆكوشتنێكی بەكۆمەڵ" بووەتەوە.

گۆتێرێس، لە كۆنفرانسێكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی كەشوهەوا و گەرمبوونی جیهان رێكخرابوو گوتی: "نیوەی مرۆڤایەتی لە ناوچەی مەترسیداردایە، لە لافاو و زیندانیكردن و زریانی توند و ئاگرەوە".

گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشكردووە، "هیچ وڵاتێك بەرگری نابێت (لە كارەساتەكە)، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە تێركردنی ئالوودەبوونمان ئێمە بژاردەمان هەیە. یان چالاكی بەكۆمەڵ یان خۆكوشتنی بەكۆمەڵ"

جێی باسە كۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە هۆشداریدا لەوەی نیوەی خاكی یەكێتی ئەوروپا بەرەوڕووی وشكەساڵی دەبێتەوە، هەروەها كاردانەوەی كارەساتبار و دیاردە كارەساتبارەكانی كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی خۆراك و ئاو هەیە و لە ئەنجامدا هاوسەنگی ئیكۆسیستەمی سروشتی تێكدەدەن.