ئەمساڵ دۆلار بەرزترین ئاستی بەرامبەر بە لیرەی توركی تۆمار كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمساڵ دۆلار بەرزترین ئاستی بەرامبەر بە لیرەی توركی تۆمار كرد

دۆلاری ئەمریكی لە 2022دا، بەرزترین ئاستی بەرامبەر بە لیرەی توركی تۆمار كرد، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی توركیا، بڕیار لەبارەی سووی بانكییەوە دەدات.

ئەمڕۆ 21/7/2022، بەهای لیرەی توركی دیسان دابەزی، كە بەرزترین ئاستە لەمساڵدا، 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە هەزار و 763 لیرەی توركی.

وەكوو ئەوەی شرۆڤەكارانی بواری ئابووری لە توركیا باسی دەكەن، ئەگەر زۆرە لەمساڵدا یەك دۆلاری ئەمریكی 18 لیرە تێ پەڕێنێت، ئەمەش كاریگەرییەكی زۆر خراپ لەسەر هەڵاوسانی ئابووریی توركیا دەكات.

چەند میدیایەكی توركیا بڵاویان كردەوە، هەڵاوسانی ئابووری لە توركیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە، كە تەنیا لەمساڵدا گەیشتووەتە 86%، بۆیە نرخی خۆراك و هەموو پێداویستییەكی تر لە توركیا بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.