پێشینەیەک بەخانەنشینان دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پێشینەیەک بەخانەنشینان دەدرێ

 

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەکدا دەستپێكردنی وەجبەیەکی نوێی پێدانی پێشینەی بە خانەنشینان راگەیاند.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی ڕافیدەین، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "وەجبەیەکی نوێ لە پێشینە بۆ خانەنشینان دەستیپێكردووە، كە لە پێنج ملیۆنەوە دەستپێدەكات تاوەکوو 25 ملیۆن دینار، دوای تەواوكردنی ڕێکارەکان بەپێی مەرج و رێنوێنییەکان پێشینەکە دەدرێ".

ئەوەش خراوەتە روو کە داواكاری بۆ پێشینە لە رێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە لەبەغدا و پارێزگاكان دەبێت.

بانکەکە جەختی کردووەتەوە کە لقەكان هێشتا داواكاری وەردەگرن بۆ بەرزكردنەوەی مامەڵەكان بۆ پێشكەشكردنی پێشینەکە بە خانەنشینان.

بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) ئەو پێشینەیە تەنها ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، چونكە لە هەرێمی كورستان لقی ئەو بانكانە نیە، بۆیە لەو پێشینەیە و قەرزەكانی تر خەڵكی هەرێمی كوردستان بێبەش کراون.