بەپێی توێژینەوەیەك منداڵانی تازە لەدایکبوو دەست بە قسەكردن دەكەن كاتێك لە سكی دایكیاندان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەپێی توێژینەوەیەك منداڵانی تازە لەدایکبوو دەست بە قسەكردن دەكەن كاتێك لە سكی دایكیاندان

 

بەپێی ماڵپەڕی Science Alert، توێژینەوەیەكی ئەم دواییە دەریخستووە كە كۆرپەلە دەست دەكەن بە "پرۆسێسكردنی زمان و قسەكردن لەكاتێكدا لە سكی دایكدان"، لەهەمانكاتدا فێری جیاكردنەوەی دەنگ و زمانەكان دەبن چەند كاتژمێرێك دوای لەدایكبوونیان.

لە توێژینەوەكەدا توانراوە لە رێگەی گۆڕانكاریی لە ئاستی ئۆكسجین لە مێشكی هەندێك لە منداڵانی تازە لەدایكبوودا بزانرێت، ئەمیش بە هۆی ئامێری پێشكەوتووی دەردانی بینایی كە دەتوانێت بە ئاسانی بزانرێت منداڵەكە چەندە باش كاردانەوەیان بەرامبەر بە "دەنگی جیاواز" هەیە.

بەگوێرەی (ساینس ئالێرت)، تەنها لە ماوەی سێ كاتژمێردا دوای لەدایكبوونیان، ئەم كۆرپەلانە بەر چەند دەنگێك كەوتوون، لەوانە وشەی ئاسایی و پێچەوانە، بۆ ئەوەی توانای جیاكارییان دەربكەوێت.

بەپێی توێژینەوەكە دوای ئەوەی منداڵە تازە لەدایكبووەكان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر لەسەریەك گوێیان لەو دەنگانە بووە، دەستیانكردووە بە "جیاكردنەوەی دەنگە ئاساییەكان و دەنگە نائاساییەكان.

هەروەها بەپێی توێژینەوەكە، قسەكردن لەگەڵ منداڵە تازە لەدایكبووەكان و بەركەوتنیان بە مۆسیقا توانای گەشەكردن و گەشەكردن و بەدەستهێنانی توانای داهێنەرانەتریان پێدەبەخشێت لە داهاتوودا.