شاندێكی گەورەی بازرگانان و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا دێنە هەرێمی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شاندێكی گەورەی بازرگانان و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا دێنە هەرێمی كوردستان

بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئەڵمانی ئاشکرای کرد، شاندێكی گەورەی بازرگانیی ئەڵمانی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بە هاوكاریی سەنتەری راهێنان و تەكنەلۆجیای ئەوروپی، چەند پڕۆژەیەک پێشكەشی هەرێمی كوردستانی دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئەڵمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆ بوونەوە.

ئۆلیڤەر، بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئەڵمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: “بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانی و بوونی دەرفەتی باشی كار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا ئارەزوو دەكەن وەبەرهێنان بكەن و لقی كۆمپانیاكانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەنەوە".

ئۆلیڤەر راشیگەیاند: "بە هاوكاریی سەنتەری راهێنان و تەكنەلۆجیای ئەوروپی لە هەولێر، چەند پڕۆژەیەكمان لەبەرنامەدایە پێشكەشی هەرێمی كوردستانی دەکەین و لەكۆتایی ئەمساڵ شاندێكی گەورەی بازرگانیی ئەڵمانیش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەشداریش دەبێ لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كشتوكاڵ".

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی، ڕایگەیاند: “ئێمە پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانیی ئەڵمانیا و بەشێك لە رێكخراو و كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكانی ئەڵمانیا لە هەولێردا هەیە و چەندین پڕۆژەی هاوبەشمان جێبەجێ كردووە".

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە بەرپرسە ئەڵمانییەکە کراوە، كێشەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بكرێت.