بانکێک پێشینەیەک بۆ فەرمانبەران خەرج دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بانکێک پێشینەیەک بۆ فەرمانبەران خەرج دەکات

 

بانكی رافیدەین، پێشینەك بە فەرمانبەران هەمیشەیی و گرێبەست و كارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەدات.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ فەرمانبەران هەمیشەیی و گرێبەست و كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە واری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژە بەوەش كراوە كە پێشینەكە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكوو 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و لقەكان، بەڵام پێشینە بۆ گرێبەستەكان بڕەكەی پێنج ملیۆن دینار تاوەكوو 10 ملیۆن دینار دەبێت.

بانكی رافیدەین باسی لەوەش كردووە، لقی بانكەكانیان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ مامەڵەكردن بۆ پێشخستنی پێشینە بۆ كارمەندان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان.

بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) ئەو پێشینەیە تەنها ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، چونكە لە هەرێمی كورستان لقی ئەو بانكانە نیە، بۆیە لەو پێشینەیە و قەرزەكانی تر خەڵكی هەرێمی كوردستان بێبەش کراون.