ئەمساڵ لە هەولێر نزیكەی 50 هەزار تەسبیح لەلایەن حاجییانەوە بۆ دیاری كڕدراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمساڵ لە هەولێر نزیكەی 50 هەزار تەسبیح لەلایەن حاجییانەوە بۆ دیاری كڕدراون

فرۆشیارێكی تەسبیح و كەلوپەلی مەراسیمەكانی حەج و عەمڕە، باس لەوە دەكات، بەهۆی كەمیی ژمارەی حاجییانەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو، فرۆشتنی تەسبیح و كەلوپەلی حەج و عەمڕە كەمی كردووە.

سەمەد عوسمان، لە شاری هەولێر، بازاڕێكی گەورەی فرۆشتنی كەلوپەلی حەج و عەمڕەی هەیە، وەك تەسبیح، بۆن، ئاوی زەمزەم، خورما و بەرماڵ، بۆ (باسنیوز) ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەمساڵ فرۆشتنی تەسبیح لە چاو ساڵانی رابردوو كەم بووە، چونكە رێژە و ژمارەی حاجییان كەم بوو، ساڵانی رابردوو پێنج هەزار كەس چوونەتە حەج، بەڵام ئەمساڵ بە هەموو كوردستان دوو هەزار و 200 كەس چووبوون بۆ حەج، كە هەولێر و دەوروبەر 517 كەسی لە رێی 11 حەملەدارەوە بەر كەوتووە.

ئەو فرۆشیارە ئەوە دەخاتە ڕوو، كە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا فرۆشی تەسبیح و دیاری كەم بووە، بەڵام لە وەرزی عەمڕە باشتر بوو، چونكە خەڵك زیاتر چووەتە عەمڕە ”سعوودیە بەرنامەی گۆڕی و ژمارەی حاجییانی كردە نیوە، بۆیە رێژەی كڕین و فرۆشتنیش زۆر كەمی كردووە، بەتایبەتی لە وەرزی حەج، لە عەمڕە باشترە، لەوانەشە هۆكارەكە ئەوەبێت، لێرە ٥٠٠ دۆلاریان زیاتر لە حاجییان سەند، نازانرێت خەڵك بۆچی حەزی كڕینی دیاری كەم بووە“.

سەمەد، ئەوەش ئاشكرا دەكات، كە ئەمساڵ بە گشت شوێنەكانی فرۆشتنی دیاریی حەج، نزیكەی 50 هەزار تەسبیح فرۆشراوە و حاجییەكان بە مەبەستی دیاری كڕیویانە و بە میوانانی دەدەن، دەشڵێت: ”بەشێك لە حاجییەكان خۆیان تەلەفۆن دەكەن، بەهۆی ئەوەی لە سعوودیە كەلوپەل و دیاری زۆر گران بووە، ئەوەی لێرەیە ئێمە بە نرخی كۆ پێیان دەفرۆشین لەوێش هەیە، هەر هەمان ماركەیە و لە چین دێت، بۆیە بۆ ئەوان هەرزانتر دەكەوێ و بارگرانیشیان تووش نابێت“.