ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندیی لەسەر دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی جۆری A له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی دینارته له سنووری قه‌زای ئاكرێ دا كه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دروست دەكرێت.
شه‌عبان خه‌لیل به‌رواری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دینارته به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: ''حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی باشی به هه‌موو كه‌رته‌كان داوه، به‌تایبه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی، دوای داواكردنی دروستكردكرنی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بریاری دا به بڕی یه‌ك ملیار و 175 ملیۆن دینار نه‌خۆشخانه‌ی جۆری A له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی دینارته دروست بكات''.
گوتیشی: شاره‌وانی پێنچ هه‌زار مه‌تر زه‌ویی بۆ دابین كردووه، ناوچه‌كه زۆر فراوانه ئه‌م بنكه ته‌ندروستییه گه‌وره‌یه كێشه‌ی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جاره بنكه‌یه‌كی له‌م جۆره له دینارته دروست بكرێت، به‌م نزیكانه پرۆژەکە ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.