سەرۆكی ئۆکراینا دوو بەرپرسی گەورەی وڵاتەكەی بە تۆمەتی خیانەت دەداتە دادگا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆكی ئۆکراینا دوو بەرپرسی گەورەی وڵاتەكەی بە تۆمەتی خیانەت دەداتە دادگا

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سەركۆماری ئۆکراینا، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی و سەرۆكی داواكاری گشتی دەداتە دادگا و پۆستەكانیان لێ وەرەگرێتەوە، هۆكارەكەیشی خیانەتكردنە لە نیشتمان کە بەنهێنی كاریان بۆ ڕووسیا كردووە.

هەریەك لە ئیڤان باكانۆڤ، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و ئیریانە ڤێنێدیكتۆڤا، داواكاری گشتیی ئۆکراینا، بە فەرمانی زیلێنسكی لە پۆستەكەیان دوور خرانەوە، چونكە بەنهێنی كاریان بۆ ڕووسیا كردووە دژی وڵاتەكەیان.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (BBC)ی توركی، ئەو دوو بەرپرسە تاوەكوو ئێستا بەفەرمی لە پۆستەكەیان دوور نەخراونەتەوە، بەڵكوو سڕ كراون تا ئەو كاتەی دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەكەیانەوە دەدات.

باكانۆڤ، هاوڕێی منداڵی زیلێنسكییە، بەڵام كاتێك كار گەیشتووەتە سەر ئەوەی خیانەتی لە ئۆکراینا كردووە، ئیدی ئەویش ناتوانێت هیچ بەرگرییەكی لێ بكات.

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی زیلێنسكی داویەتییە دادگا، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، لەگەڵ 60 كەسی تردا، كە لەناو دەزگایەكە كار دەكەن، خیانەتیان لە ئۆکراینا كردووە و كاریان بۆ ڕووسیا كردووە، ئەمەش لێخۆشبوونی نییە.

ئەمە جاری یەكەم نییە ئۆکراینا، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی دەداتە دادگا، لە 2014شدا، كاتێك ڕووسیا كریمیای داگیر كرد، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا بە ناوی (Kulinych)، بە تۆمەتی ئەوەی خیانەتی لە نیشتمان كردووە و كاری بۆ ڕووسیا كردووە، درایە دادگا و پۆستەكەی لێ وەرگیرایەوە.