فەرمانبەرێكی سایلۆی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە كارمەندێكی عەرەبی سایلۆی گەرمیان، ڕۆژانە بە جلی كوردی و كڵاش و تەزبیحی كوردییەوە دەوام دەكات.
شاهۆ عەبدوڵا، فەرمانبەرێكی سایلۆی گەرمیانە، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) وێنەی خۆی و كارمەندە عەرەبەكەی سایلۆی گەرمیانی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی “ئەم پیاوە ناوی حەمەدە و عەرەبە و خەڵكی شارەبانە، نزیكەی چل ڕۆژە پێكەوە لە سایلۆی كار دەكەین، هەموو ڕۆژێك بە ستایلی جل و بەرگ و كڵاش و تەزبیحی كوردییەوە دەوام دەكات”.
ئەو فەرمانبەرە بۆ باڵابەرزیی ئەو كارمەندە عەرەبە، بە تەنزەوە نووسیویەتی "ئێژی ژمارە دەین لەپاڵ یەكدا".