سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزار: هەرێمی كوردستان هەمووی پاكێجێكی گەشتیارییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزار: هەرێمی كوردستان هەمووی پاكێجێكی گەشتیارییە

 سەرۆکى دەستەى گشتیى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان باس لە گرنگیدانەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بە کەرتى گەشیارى دەكات و دەشڵێت:”هەرێمی كوردستان هەمووی پاكێجێكی گەشتیارییە”.

ئەمەل جەلال، سەرۆکى دەستەى گشتیى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى (باسنیوز)، وێڕای باسكردن لە گرنگیدانەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کەرتى گەشتیارى،  ڕایگەیاند:"باشتركردنی كەرتی گەشتوگوزار تەنها بۆ حكومەت و كەرتی تایبەت نییە، بەڵكو بۆ تاكە و دەبێ هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتوگوزاری”.