كۆمپانیاى (تۆیۆتا)ى ژاپۆنى، ئۆتۆمبێلى (تۆیۆتا كراون)ى 2023ى به‌رهه‌م هێناوه و به‌م نزیكانه نمایشى ده‌كات.
میدیا جیهانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێلى (تۆیۆتا كراون)، كه له هه‌رێمى كوردستاندا به (سووپه‌ر) ناسراوه، ڕۆژى 15ى 7ى ئه‌مساڵ، مۆدێل 2023یه‌كه‌ى نمایش ده‌كرێ.
به‌ر له نمایشكردنى ئۆتۆمبێله‌كه، له میدیا جیهانییه‌كاندا چه‌ند وێنه‌یه‌كى شێوه و قه‌باره‌ى تۆیۆتا كراونى مۆدێل 2023 بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌گوترێ، ئۆتۆمبێلێك ده‌بێ له‌نێوان ئۆتۆمبێلى نزم و نیوه به‌رز.
ئۆتۆمبێلى تۆیۆتا كراون، یه‌كێكه له پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانى كۆمپانیاى تۆیۆتا و تا ئێستاش به‌رهه‌م ده‌هێندرێ.