ئهمڕۆ میدیا فهرمییهكانی یابان بڵویان كردهوه، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە کاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە رۆژئاوای وڵاتەکەی، تەقەی لێکرا و بە سەختی برینداربوو، باس لە مەترسیی گیان لەدەستدانی دهكرێت.
میدیای فهرمی ژاپۆن لەسەر زاری ژنێک بڵاویکردەوە، "کاتێک کە سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە هەرێمی نارا، سەرقاڵی پێشکێشکردنی گوتارێک بوو بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان،
له ناكاو پیاوێک لە پشتەوە بۆی هاتووە و به تاپڕ تەقەی لێ کردووە".
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان، لەسەر هەوڵی کوشتنی (شینزۆ ئابێ) دەستگیرکراوە و چەکەکەشی دەستی بەسەردا گیراوە.
ئابێ لە ساڵی 2006 بۆ ماوەی یەک ساڵ بووە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، دوای ئەوە دووبارە لە ساڵی 2012 تاوەکو 2020 ئەو پۆستەی بەدەستهێنایەوە.