لە ماوەی سێ مانگدا ژمارەی هەژاران 70 ملیۆن زیادی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە ماوەی سێ مانگدا ژمارەی هەژاران 70 ملیۆن زیادی كردووە

 

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراك و وزە لە جیهاندا بووەتە هۆی هەژارییەكی بەرفراوان و تەنها لە ماوەی سێ مانگدا كاریگەری لەسەر 71 ملیۆن كەس لە وڵاتانی كەم داهات هەبووە.

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا، هۆشداریدا، كە ئەم خێرابوونی هەژارییە "زۆر خێراترە لە شۆكی پەتای Covid-19" و شەڕی ئۆكرانیای لە نێو هۆكارەكانی پشت هەڵاوسان هێنایەوە،

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتانی پەیوەندیدار پێویستیان بە پشتیوانی سیستەمی فرەلایەنە دەبێت "بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییەكانیان".

وە بەرنامەكە لە راپۆرتەكەیدا درێژەی داوە و دەڵێت: "لە كاتێكدا كە رێژەی سوود لە بەرامبەر بوومەلەرزەی هەڵاوساندا لە زیادبووندایە، مەترسی دروستبوونی هەژارییەكی نوێ هەیە لە ئەنجامی دابەزینی هەڵاوسانەوە، كە ئەمەش قەیرانەكە هێندەی تر خراپتر دەكات، كە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی دروستبوونی خێراكردن و قووڵبوونەوەی هەژاری لە جیهاندا".

لە راپۆرتەكەدا باس لە دۆخی 159 وڵات كراوە، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو وڵاتانەی تووشی مەترسیدارترین دۆخ دەبن دەكەونە ناوچەكانی بەڵكان و دەریای خەزەر و ئەفریقا و بەتایبەتی ناوچەی ساحل.