میسڕ.. مامۆستایەكی زانكۆ و ژنەكەی و پێنج منداڵەكەی بە ڕووداوی هاتوچۆ مردن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

میسڕ.. مامۆستایەكی زانكۆ و ژنەكەی و پێنج منداڵەكەی بە ڕووداوی هاتوچۆ مردن

 

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە میسڕ، مامۆستایەكی كۆلێژی زانست لە زانكۆی ئەزهەر لە ئەسیوت لەگەڵ ژنەكەی و پێنج منداڵەكەی گیانیان لەدەست دا.

میدیاكانی میسڕ بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مامۆستایەكی زانكۆ لە كاتێكدا لەگەڵ خێزانەكەی بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی جەژن بۆ پارێزگای (ئەقسەر) گەڕاونەتەوە، لە ڕێگەدا خۆیان بە ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەدا كێشاوە كە لە لایەكی شەقامەكەدا وەستابوو، بەهۆیەوە دەست بەجێ لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەكەی گیانیان لەدەست داوە كە پێكهاتوون لە هاوسەرەكەی 38 ساڵ، منداڵەكانی بە ناوەكانی (ئەحمەد 16 ساڵ، رەغەد 12 ساڵ، محەمەد 10 ساڵ، مەحموود پێنج ساڵ و یەزیدی یەك ساڵ و 6 مانگان).

هەر لەمبارەیەوە، زانكۆی ئەزهەر راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی زانكۆكە و كۆلێژی زانست لە ئەسیوت كردووە، بەبۆنەی گیان لەدەستدانی د. حوسێن محەمەد عەبدولمونعیم و هاوسەر و پێنج منداڵەكەی.

پۆلیسی میسڕ جەختی كردۆتەوە كە ڕووداوەكە بەهۆی ئەوە بووە، لە ڕێگەدا مامۆستاكەی زانكۆ كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەست داوە و لە دواوە خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا كێشاوە كە لە لایەكی شەقامەكەدا وەستابوو.

May be an image of 3 people and outdoors

May be an image of outdoors