كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئومێد خۆشناو: له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌

"162 پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن"

 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەست پێدەکەنەوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەۆلێر گوتی: بەمەستی وەڵامدانەوەی داواکاریی هاوڵاتیان بۆ خزمەتگوزاری لەساڵی ڕابردوو بە ٢٨ ملیار دینار ١٣٠ پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ کران، ئەمساڵیش ١٦٢ پڕۆژی خزمەتگوزاری ده‌كرێ، بۆ ئەمساڵیس هەر بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی پەرەپێدان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان تەرخان کراوە کەبەپێی ڕێژەی دانیشتوان ٪٣٠ ئەو بودجەیە بۆ هەولێر تەرخان کراوە کە دەکاتە  ٩١ ملیار دینار بۆ ١٦٢ پڕۆژە بە گشتی، کە  ١٢٨پڕۆژەیان  تازەن و ٣٤ پڕۆژەی تەواوکارین کە ساڵانێکە وەستاون و پڕۆژەکان بەسەر هەشت قەزا دابەش دەکرێن، و زۆرینەی پڕۆژەکان لە دەرەوەی شاری هەولێرن بەتایبەتی شوێنە هەژارنشینەکان.

٪٦٣ بۆ کەرتی ڕێگاوبان دەبێت و ٪٣٧یش بۆ سێکتەری تەندروستی و پەروەردەو ئاو و کارەبا دەبێت.

باسی لەوەشکرد کە چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن لەوانەش جووتسایدی فیدڕاڵ لە کۆیە و قیری گەڕەکی سیمی خاتووناوە و ڕێگای بالیسان و ڕێگای قەزای خەبات و بەردەوامی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆک و  چاککردنی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆش چارەسەر دەکرێن.