داعش لە توركیا خۆی ڕێک دەخاتەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داعش لە توركیا خۆی ڕێک دەخاتەوە؟

مەترسییەكی جددییە بۆ سەر ئاسایشی توركیا

لەناو جەرگەی ئیستانبوڵ، 19 كەس دەستگیر كران، كە گومانیان لێ دەكرا سەر بە گرووپی تیرۆرستیی داعش بن، دەرچوو هەموویان داعشین و 12یان ناسنامەكانیان بیانین و بەنهێنی لە ئیستانبوڵ كاریان بۆ داعش كردووە. جیا لەوەش، ڕۆژانە لە شارەكانی توركیا، چەندین كەسی بیانی دەستگیر دەكرێن كە سەر بە داعشن، بۆیە میدیای توركیا، ئەو پرسیارەی ورووژاندووە کە ئاخۆ داعش لە توركیا خۆی ڕێك دەخاتەوە؟

دوای ئەوەی داعش هیچ خاكێكی لە دەستدا نەما، چەكدارانیان ڕوویان لە توركیا کرد و وەكوو ئاوارەی سووری ناوی خۆیان تۆمار كرد، بەڵام ئێستا ئەو چەكدارانە بوونە هەڕەشەیەكی جددی و توركیا ڕۆژانە بەدوایاندا دەگەڕێت.

چەند ڕۆژێكە لە میدیای توركیا، قسەی زۆر لەبارەی بوونی داعش لە توركیا دەكرێت، تەنانەت ئیلكە ئیشق، پارێزەرە و كار لەسەر دۆسیەی ئەو داعشانە دەكات كە لەلایەن توركیاوە داوا كراون، دەڵێت داعش مەترسییەكی زۆر زۆر جددییە لەسەر توركیا.

ئەو پارێزەرە نایشارێتەوە كە داعش دەیەوێت لە توركیا خۆی ڕێك بخاتەوە و ئاسایشی توركیا تێك بدات، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێژەی چەكدارانیان ڕوو لە زیادبوونە.

ئەبووبەكر بەغدادی، بەناو خەلیفەی كوژراوی داعش، لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كاغەزێكی پێیە و لەوێدا ناوی توركیای هێناوە كە دەبێتە یەكێك لە ولایەتەكانی داعش، بۆیە میدیاكانی توركیا ئاماژەیان داوە كە داعش توركیا بە یەكێك لە ولایەتەكانی خۆی دادەنێت، ئەمەش بەڵگەیە تا توركیا بەجددی هەڕەشەكانی داعش وەربگرێت.

تاوەكوو ئێستا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی حكوومەتی توركیاوە هیچ شتێك لەبارەی هەڕەشەی داعش لەسەر توركیا بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام پێ دەچێت، لەو ڕووەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا قسەی تازەی پێ بێت.