سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كوردێكی وەك وەزیری دارایی دەستنیشان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كوردێكی وەك وەزیری دارایی دەستنیشان كرد

 

دوای دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری خەزێنەی بەریتانیا (وەزیری دارایی)، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كەسێكی بە رەگەز كوردی عێراقی كرد بە وەزیری دارایی.

چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر، میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی وەك وەزیری دارایی وڵاتەكەی دەستنیشان كردووە كە كەسێكی بە ڕەگەز كوردی عێراقە.

ئەو پۆستەی زەهاوی، لە ڕووی هێزەوە لە بەریتانیا سییەمین پۆستە، پاش پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی.

نەدیم زەهاوی لە ساڵی 2010ەوە بۆتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، لە 2018 بە وەكالەت بۆتە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری خێزان و منداڵان. دواتریش لە 2020، هەر بە وەكالەت وەزیری دەوڵەت بووە بۆ كاروباری ڤاكسین، بەڵام لە 2021ەوە وەزیری پەروەردەی بەریتانیایە.

نەدیم زەهاوی بە رەگەز كوردە و لە 1967 لە بەغدای پایتەختی عێراق وەك هەزاران كورد كە لە بەغدا دەژین، لەو شارە لەدایكبووە.

لە میانی دوایین سەردانیدا بۆ بەریتانیا، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجام دا كە یەكێك لەو دیدارانە، لەگەڵ نەدیم زەهاوی بوو.

No description available.