شوێنەوارەکانی ئاکرێ دەکرێنە شوێنی گەشتوگوزار بۆ ڕەخساندنی هەلی کار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شوێنەوارەکانی ئاکرێ دەکرێنە شوێنی گەشتوگوزار بۆ ڕەخساندنی هەلی کار

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پاراستنی شوێنەوار لە قەزای ئاکرێ داوە و پلان هەیە بۆ ئەوەی شوێنەوارەکان بکرێنە شوێنی گەشتوگوزاری و ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەکرێت.

هیوا شه‌مال، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری قەزای ئاکرێ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''دەست بە جێبەجێکردنی پلانی پاراستنی شوێنەوارەکانی ئاکرێ کراوە و دەکرێنە شوێنی گەشتوگوزار و پلانەکەش بە چەند قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. ئێستا هەزار و 800 خانووی کەونار لە ئاکرێ هەن و لەگەڵ ڕێکخراویGIZ ی ئەڵمانی کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو خانوانە بەدۆکیۆمێنت بکرێن و نۆژەن دەکرێنەوە و دەکرێنە هۆتێل و مۆتێل و خواردنگە و کافتریا و شوێنی گەشتوگوزاری و لەڕێی ئەو پلانەوە زۆر هەلی کاریش بۆ گەنجانی ئاکرێ دەڕەخسێت''.

ئاشکرایشی کرد: بێجگە لە بەدۆکیۆمێنتکردن و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی خانووە کەونارەکانی ئاکرێ، لەسەر نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێش کار دەکرێت و دەتوانین بیکەینە شوێنێکی گەشتوگوزاری و لەناویدا دوو مۆزەخانە دروست دەکرێت کە بریتین لە مۆزەخانەی شوێنەواری و مۆزەخانەی فۆلکلۆری و قاوەخانەیەک و گەلەرییەکی ڕۆشنبیری''.