ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا 120 هه‌زار مه‌س فۆرمی بۆ شوقه‌ی كرێنشینان پڕ كرووه‌ته‌وه كه زیاتر له 14 هه‌زاریان سه‌ڵتن.
ئه‌مڕۆ 5/7/2022، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كۆتا ئاماری پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی شوقه‌كانی كرێنشینان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه، تا ئێستا 119 ھەزار و 919 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌و ژماره‌یه خێزاندار 105 ھەزار و 578 کەس، خێزاندارن كه رێژه‌ی ٪88ی كۆی گشتی پێکھێناوە، هه‌روه‌ها 14 ھەزار و 341 کەسسه‌ڵتن (زگورد) كه ئه‌وانیش ٪12ی كۆی گشتییان پێکھێناوە.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكراشی كردووه، دوای ئەم ھەنگاوە ، بەزووترین کات، بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکرێت و دواتر کۆمپانیای جێبەجێکار دەستنیشان دەکرێ.
شایانی باسه، دەستەی وەبەرھێنان بۆ سوودمەندبوون لە 20 ھەزار یەکەی نێشتەجێبوون كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێن، لە 17ی حوزەیرانەوە تاوەکو دوێنێ 4/7/2022، فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ ھاوڵاتییانی کوردستان بەردەستخست له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردووه‌وه پرۆسه‌كه كۆتایی هاتووه.