ئەحمەد داودئۆغڵو: بەربژێری ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی بەربژێری هەدەپە نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەحمەد داودئۆغڵو: بەربژێری ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی بەربژێری هەدەپە نییە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكی پارتی ئاییندە لە توركیا، بە ئاشكرا دەڵێت، بەربژێری ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتووی توركیا، بەربژێری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) نییە و ئەوان هاوپەیمانییەتێكی تریان هەیە.

داودئۆغڵو، لە دیمانەیەكدا بۆ ئاژانسی (BBC)ی توركی، لەبارەی ئەوەی، ئایە گفتوگۆ لەگەڵ هەدەپەدا دەكەن، تا بەربژێری ئۆپۆزسیۆن بۆچوون و پشتگیری ئەوانیشی لەگەڵدا بێت؟ داودئۆغڵو دەڵێت: ”ئەوان هاوپەیمانی سێیەمیان هەیە، لە ئێستاشدا بەربژێری ئۆپۆزسیۆنی توركیا، واتە بەربژێری شەش پارتە ئۆپۆزسۆنەكە (پارتی دەوا، پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، پارتی خاس، پارتی سەعادەت، پارتی ئاییندە، پارتی دیموكرات) كە هەدەپەی تێدا نییە. لەوە زیاتر هەرچی بڵێم، بەڕاستی نازانم“.

داودئۆغڵو، لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی دا، كە نێوانی پارتەكەیان لەگەڵ هەدەپە زۆر خۆشە، جەژنانە لەگەڵ یەكتریدا دەكەن و لە كۆنگرەی هەدەپەش نوێنەریان ناردووە، بەڵام بۆ بابەتی گفتوگۆ لەبارەی ئەوەی هەدەپەش بخەینە ناو هاوپەیمانی خۆمانەوە، ئەوە دەبێت سەرۆكی هەر شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە بڕیاری لەبارەوە بدەن.

لە كۆنگرەی پێنجەمی هەدەپەدا، مەدحەت سانجار هاوسەرۆكی هەدەپە، لە وتارێكدا رووی كردە ئۆپۆزسیۆنی توركیا و گوتی، هەدەپە ئامادەیە دانوستاندن لەبارەی بەربژێرێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا بكات، گەر وەڵاممان نەدەنەوە، هەدەپە بەربژێری خۆی دەبێت و پشتگیری لە بەربژێری هیچ لایەنێك ناكات