كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە

داواشی لە جوتیاران كرد گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕای گەیاند پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە و تا ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٤، بڕی ٢١٣ هەزار و ١٣٩ تۆن و ٢٦٠ کیلۆ گەنم وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لەم ٢١٣ هەزار تۆنە، سایلۆکانی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین بڕی ٩٨ هەزار و ٩٧٠ تۆن و بیست کیلۆ گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتووە، هەروەها سایلۆی هەولێر بڕی ٧٠ هەزار و ٨٢١ تۆن و ١٢٠ کیلۆ گەنمی وەرگرتووە.

نەوزاد شێخ کامل هەروەها ئاشكرای كردووە كە سایلۆکانی فایدە و شێخان و زاخۆش بڕی ٤٣ هەزار و ٣٤٢ تۆن و ١٢٠ کیلۆ گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داواشی لە جوتیاران كرد، گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.