عیماد باجەلان: تەمەنی حكوومەتی داهاتووی عێراق لە هەشت مانگ تێناپەڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عیماد باجەلان: تەمەنی حكوومەتی داهاتووی عێراق لە هەشت مانگ تێناپەڕێت

ئەمشەوی دووشەممە عیماد باجەلان چاودێری سیاسی و كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند حكوومەتی داهاتووی عێراق حكوومەتێكی راگوزەری دەبێت و تەمەنی لە هەشت مانگ تێناپەڕێت.

عیماد باجەلان لە میانی مێزگردێكی تەلەڤزیۆنیدا لە كەناڵی "دیجلە"ی عێراقی، گوتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناتوانێت بەبێ رەوتی سەدر حكوومەتێكی سەركەوتوو پێكبێنێت.

گوتیشی باسی كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، تەنها قسەیە و بۆ زانینی رای لایەنە سیاسییەكانە.

دووپاتیشی كردەوە ئەو حكوومەتەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی بەنیازە پێكیبێنێت، ناتوانێت ببێتە حكوومەتی خزمەتگوزاری، چونكە حكوومەتەكە تەمەنی كورت دەبێت.