پێنج هاووڵاتیی ئەمریكی لە شەڕە تەقەیەكدا لە شیكاگۆ كوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پێنج هاووڵاتیی ئەمریكی لە شەڕە تەقەیەكدا لە شیكاگۆ كوژران

ئەمشەوی دووشەممە پێنج هاووڵاتیی ئەمریكی لە ئەنجامی شەڕە تەقەیەكدا لە ویلایەتی شیكاگۆ كوژران، 15ی تریش بریندار بوون.

پۆلیسی ئەمریكا رای گەیاند لە میانی ئاهەنگێكی نمایشكردن لە ساڵیادی رۆژی سەربەخۆیی لە گەڕەكێكی شیكاگۆ شەڕە تەقە رووی داوە، بەم هۆیەوە پێنج كەس كوژراون و بەلایەنی كەمیشەوە 15ی تر بریندار بوون.

بەهۆی تەقەكردنەكەوە، سەدان كەس گۆڕەپانی ئاهەنگێڕانەكەیان بەجێهێشت و پۆلیسی شیكاگۆ گەمارۆی ناوچەكە داوە.

ئاهەنگەكە كاتژمێر 10ی بەیانی بە كاتی شیكاگۆ دەستی پێكردبوو، دوای دە خولەك، تەقەی تێكەوت.