بەربژێرکردنی مالیکی ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵتر دەکات و شەقامی عێراقییش تووڕەتر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەربژێرکردنی مالیکی ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵتر دەکات و شەقامی عێراقییش تووڕەتر دەکات

دەوڵەتی یاسا، نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق بەربژێر دەکات و ئەوەش ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵتر کردووە. هاوکات، بەربژێرکردنەوەی مالیکی ناڕەزایی توندی شەقامی عێراقییشی لێ کەوتووەتەوە.

ناکۆکیی چوارچێوەی هەماهەنگی و تووڕەیی شەقامی عێراقی

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، دەوڵەتی یاسا، بە کۆی دەنگ، نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی بۆ جارێکی دیکە بۆ سەرۆک وەزیران بەربژێر کردووەتەوە، ئەوەش ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵتر کردووە و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح بە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە لەلایەن نووری مالیکی ناڕازییە، چونکە وەرگرتنی ئەو پۆستە مالیکی بەهێزتر دەکات، لەکاتێکدا کە هادی عامری، چاوی لەوەیە بەڕی رابەرایەتیکردنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر پێی نووری مالیکی بۆ خۆی دەربهێنێت. هاوكات، شەقامی عێراقییش ئەستەمە وەرگرتنەوەی جارێکی دیکەی ئەو پۆستە بۆ نووری مالیکی قبووڵ بکات، لەکاتێکدا، کە سەردەمی مالیکی بە خراپترین کاتەکانی عێراق دادەنرێت و مالیکی تۆمەتبارە بە کەوتنی مووسڵ و بەهەدەردانی نزیکەی 500 ملیار دۆلار، جگە لەوەش، موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر، کە شەقامی عێراقیی بەدەستەوەیە، ناکۆکیی قووڵی لەگەڵ مالیکیدا هەیە و تەنانەت پێش کشانەوەی لە پەرلەمانی عێراق، ڤیتۆی لەسەر دانابوو، کە بەشداریی پێ لە حکوومەتی نوێی عێراقدا ناکات.

هەر لەبارەی ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، رۆژنامه‌ى (مه‌دا)ی عێراقییش ئاشكراى كردووه،‌ تەنانەت ناكۆكییەکانی نێوان لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى عەرەبی شیعه‌کان له‌ عێراق به‌وه‌ گه‌یشتووه‌، داواى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌سایه‌تیى ناو دانوستاندنه‌كان بکەن، به‌تایبه‌تى هەر دوو زاواكه‌ى نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا .

رۆژنامه‌ى (مه‌دا) دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوی کردووەتەوە، کە‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌سه‌ر بەربژێرێک بۆ سه‌رۆك وەزیران رێكنه‌كه‌وتوون، بەڵکوو ململانێیه‌كى توند له‌نێوان نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانىی فه‌تح هه‌یه‌ له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تیى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى.

چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەیەکی تۆکمە و ڕێکخراو نییە

جەبار میرزا، چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەیەکی تۆکمە و ڕێکخراو نییە، هەموو کاتێک ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیە، چونکە دروستبوونی ئەو هاوپەیمانییە دەرەنجامی دۆخێکی ناچارییە، کە ژمارەیەک لایەنی عەرەبی شیعەن و ژمارەی کورسی و دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ساڵی رابردوو کەمی کردووە، بەوهۆیەوە لەگەڵ یەکدا کۆبوونەتەوە، تا بەرەیەکی بەهێز بن، بەتایبەتی لە دژی موقتەدا سەدر، گوتیشی: ”بێ گومان پرسی پۆست و دەسەڵات کێشە و ململانێکانی ناو ئەو بەرەیە زیاتر دەکات“.