ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراو نەوزاد رەفعەت بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە "بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراو نەوزاد رەفعەت، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە بەڕیزەکەی و هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەم. گیانی شاد بێت و خوای دلۆڤان بە بەهەشتی شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت".