كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا

سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد کە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە بانکەکانی دارایی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " لە ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادار کراینەوە سبەی سێشەممە 5ی تەمووز مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە دابین دەکرێت و کاتی دابەشکردنی جیاوازە لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كاتێك مووچە لای هاوپەیمانانەوە دێت، لەلایەن لیژنەی هاوپەیمانان و پێشمەرگەوە وردبینی دەكرێت و دواتر كە تەواو دەبێت داوای پێدانی مووچەی تر دەكرێت و لەگەڵ گەیشتنیشی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكات بەبێ‌ دواخستن".